كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران هه‌وڵێكه له پێناوی سڕینه‌وه‌و لابردنی ده‌سته‌واژه‌و چه‌مكگه‌لی دژه‌مرۆیی وه‌ك: "زیندانی سیاسی"و "تاوانی سیاسی" له نێو یاساكان‌و سیستمی حقووقیی ئێران‌و گه‌یشتن به بارودۆخێك كه تێیدا راوه‌دوونانی تاكه‌كان به هۆی بیر‌و باوه‌ڕی سیاسی، ئایینی‌و داكۆكی له زمانی زگماكی نه‌مێنێ‌و كه‌سێك به‌م بیانووه‌وه له دادگاكان‌دا له سه‌ر كورسیی تاوانبار دانه‌نرێت. دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه پێكهاتوون له كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی‌و مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی ئێران‌و ته‌وه‌ری چالاكییه‌كانیان بریتییه له:
ـ هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌و ئاشكراكردنی ناوی هه‌موو زیندانیانی سیاسی له بێدادگاكانی كۆماری ئیسلامی‌دا
ـ هه‌وڵدان بۆ ئاشكرابوونی بارودۆخی زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌م پێوه‌ندییه‌دا
ـ گه‌یاندنی زانیاری به كۆڕه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی چالاك له بواری مافی مرۆڤدا‌و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی زیندانیانی سیاسیـ هه‌وڵدان بۆ توندتركردنی گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دژ به رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به مه‌به‌ستی ئازادكردنی هه‌موو زیندانیانی سیاسی‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت‌و مافی پێشێلكراوه‌كانیان.