خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران!
كۆڕ‌و ئهنجومهنو رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ!
سه‌رده‌مانێكه ئێران، وڵاتی دیكتاتۆر لێدراوی ئێمه، رابردوویه‌كی دوور و درێژی له‌گه‌ڵ گێره‌و كێشه‌ی نێوان شارستانییهتو هۆڤانییه‌ت، ئازادی‌و سه‌ره‌ڕۆیی، یهكسانخوازیو پاوانخوازی كردۆته تێشووی رێگای پڕ ههورازو نشێوی مێژووی خۆی.
ئێران وڵاتێكه ته‌ژی له جۆراوجۆریی ره‌نگه‌كان، داب‌و نه‌ریته‌كان، باوه‌ڕه‌كان، زمانه‌كان، ئایین، رهچهڵهكو خه‌ڵكانی جۆراوجۆر، كه ئه‌م هۆكاره‌ش به‌ستێنێك بۆ پێكه‌وه ژیان‌و تێكه‌ڵاویی ئاشتیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌و كولتووره جیاوازه‌كان به درێژایی مێژووی ئه‌م وڵاته بووه.
به فه‌رمی ناسینی ئه‌م فره‌یی فهرههنگیو نه‌ته‌وه‌ییه‌و به بهرداكردنی گیانی پلۆرالیسمی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی مۆدێڕن به جه‌سته‌ی ئه‌م وڵاته فره نه‌ته‌وه‌یه‌دا ده‌توانێ ببێته هه‌وێنی گشتگیركردنی دێموكراسی له ناوچه‌یه‌كدا كه دیكتاتۆری‌و كۆنه‌په‌ره‌ستی زاڵ، له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا به‌رامبه‌ر به گهشهكردنو دێموكراسی راوه‌ستاوه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌م فره لایه‌نیی نهتهوهییو فه‌رهه‌نگییه نه‌ك به ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆپه‌ره‌پێدانی دێموكراسی‌و گه‌شه‌كردن، به‌ڵكوو به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ سه‌ر مانه‌وه‌و راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی رههاو پاوانخوازی خۆی له قه‌ڵه‌م ده‌داو به پشتبه‌ستن به تۆمه‌تگه‌لی وه‌ك شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خودا، داره‌ده‌ستیی بێگانه، جیایخوازیو ...، به‌كارهێنانی ئهشكهنجهگهلی سهدهنێوهڕاستییانه، سزای زیندانی درێژخایهنو له سێداره‌دان به‌سه‌ر چالاكانی رێگای ئازادی‌و یه‌كسانی مرۆیی‌دا ده‌سه‌پێنێت تاكوو رێگه نه‌دات زه‌برێك وه‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های وه‌لی فهقیهو سه‌ره‌ڕۆیی ئاخونده‌كان بكه‌وێت.
له وه‌ها بارودۆخێكدا چالاكانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له جیاتی ئه‌وه‌ی كه گوێ بۆ داخوازییه‌كانیان له بواری سیاسی، مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی (زمانی‌و ئایینی)و مافی مرۆڤ بگرێت، وه‌ك تاوانبارانی زگماكی‌و شیاوی سزای چه‌ند قات چاویان لێده‌كرێت. له ماوه‌ی ئه‌م سی‌و دوو ساڵه‌دا، ساڵانه سه‌دان كه‌س له چالاكانی سیاسی، فهرههنگیو مه‌ده‌نیی ئه‌م نه‌ته‌وانه بانگ كراونه‌ته ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیم‌و كه‌وتوونه‌ته به‌ر لێپرسینه‌وه‌و ئهشكهنجهگهلی جهستهییو ده‌روونی، كه باسكردن له‌و ئازارانهو ئهشكهنجهگهلێك كه هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزاگه‌لی قورسی وه‌كوو ئێعدام، زیندانیكردنی ناڕه‌واو سزاگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابڕووی دژ به‌و چالاكانه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌شێكی زۆر له هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به رووداوه‌كانی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی بۆ خۆی ته‌رخانكردووه.
بۆ هه‌موو كه‌س ئاشكرایه كه پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی فه‌رمانڕه‌وا پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دادوه‌ریی ناسه‌ربه‌خۆو یاساگه‌لی دواكه‌وتووانه‌و ههڵاواردنخوازی كۆماری ئیسلامی سه‌رچاوه‌و ئاخێزگه‌ی هه‌ڵاواردنه‌كان دژ به هه‌موو خه‌ڵكی ئێران به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه كه هه‌ر وه‌ك ژنانی ئێران له ژێر سته‌می چه‌ند قاتدان. به‌م پێیه ئێمه ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، له راستای پارێزگاری له مافه‌كانی زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كان‌و پشتیوانی له داخوازه ره‌واكانی ئه‌وان له ئێران‌دا، به پێی به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌و یاسا ههڵاواردنخوازهكانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ئازادیی بێ شهرتو مه‌رجی هه‌موو زیندانیانی سیاسی‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاگه‌لی له سێداره‌دانی ئه‌وانین. داوا له هه‌موو ئازادبیران، چالاكانی مافی مرۆڤ، كۆڕ‌و جڤاكه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ به‌رگری له مافی مرۆییه‌كانی زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كان له زیندانه تۆقێنه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا پشتیوانی ئێمه بن.
كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی چالاكانی سیاسی، فهرههنگیو مه‌ده‌نیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، سه‌رنجی هه‌موان بۆ لای مه‌ترسییه‌ك راده‌كێشێ كه ئێستا هه‌ڕه‌شه له گیانی به‌شێكی زۆر له چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا دهكاتو داوا له هه‌موو تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی‌و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌كات به وه‌گه‌ڕخستنی هه‌وڵه‌كانیان پێش به‌و سیاسه‌ته‌ی رێژیمی تاران بگرن كه ده‌یهه‌وێ وڵاتی ئێران بكاته گه‌وره‌ترین زیندانی سیاسی جیهان بۆ نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته.
كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران