به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردستان، به‌ندكراوێكی كورد به ناوی ره‌شید پیشگیر ناسراو به هێمن دانیشتووی شاری نه‌غه‌ده، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگ پێش له ئێستا به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری رێژیم له دادگای شاری نه‌غه‌ده‌دا به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، ماوه‌ی پێنج رۆژه كه له به‌ندی 12ی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده‌وه بۆ شوێنێكی ناڕوون راگوێزراوه‌و هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ناوبراو‌و هه‌روه‌ها هۆی راگواستنی له به‌ر ده‌ستدا نیه.