به‌یاننامه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان بۆ پشتیوانی‌ له‌ كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگری‌ له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران

هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ هیچ هه‌وڵ و كۆششێك بۆ ئیعدام و له‌ داردانی‌ تێكۆشه‌رانی‌ ڕێگای‌ ئازادی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران درێغی‌ ناكات و له‌م به‌ستێنه‌دا به‌ راده‌یه‌ك سه‌ره‌رۆ و بێ‌ ده‌ربه‌سته‌ كه‌ ته‌نانه‌ت گوێ‌ به‌ بیروڕای‌ گشتیی‌ و ڕێكخراوو كۆرو كۆمه‌ڵه‌كانی‌ لایه‌نگری‌ پاراستنی‌ مافی‌ مرۆڤیش نادا.
به‌ داخه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان له‌ ئیعدام و له‌ سێداره‌دانی‌ ڕۆڵه‌كانی‌ زۆرترین به‌شی‌ پێ‌ براوه‌. كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگری‌ له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران، له‌ پێناو هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ ئیعدامی‌ گیراوانی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران و ئازادی‌ هه‌موو گیراوانی‌ سیاسی‌ و زانینی‌ زانیاری‌ پێویست ...

له‌ سه‌ر ئه‌و گیراوانه‌ و پشتیوانی‌ لێ‌ كردنیان خه‌ریكی‌ واژۆ كۆكردنه‌وه‌یه‌ .
ئێمه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك ئه‌ركێكی‌ ئینسانی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ پشتیوانی‌ ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ ده‌كه‌ین و داواكارین ڕێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رجه‌م ناوه‌ندو كۆڕو كۆمه‌ڵه‌كانی‌ لایه‌نگری‌ پاراستنی‌ مافی‌ مرۆڤ پشتی‌ ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ بگرن و پشتیوانی‌ خۆیان له‌و هه‌نگاوه‌ ڕابگه‌یه‌نن.
ناوی‌ حیزب و ئه‌و رێكخراوانه‌ی‌ ئه‌م به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه‌.
1ـ حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
2ـ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێری‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران
3ـ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان
4ـ سازمانی‌ خه‌باتی‌ كوردستانی‌ ئێران
5ـ پارتی‌ ئازادی‌ كوردستان
6ـ پارتی‌ سۆسیالیستی‌ كوردستان (باكوور)
7ـ پارتی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستان ( باكوور)
8ـ پارتی‌ ولات پارێزی‌ كوردستان (PWD)
9ـ پارتیا یه‌كیه‌تیا دیمۆكراتی‌ كورد ل سوریه‌
10ـ پارتیا دیمۆكراتا كورد ل سوریه‌ ( الپارتی‌)
11ـ پارتیا دیمۆكراتا پێشڤه‌رۆریا كوردێ‌ ل سوریه‌
12ـ حیزبا رزگاریا كوردستان ( باشوور)


18/12/1389 به‌رامبه‌ر 09/03/2011