هه‌روه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك روون و ئاشكرایه، له‌و كاته‌وه كه ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕشی 57 گه‌لانی ئێران له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك شه‌پۆل سوار و دواكه‌وتوو به تاڵان برا و رێژیمی نادێموكراتیكی سه‌ده‌ی ناڤینی جێی سیسته‌مێكی دیموكراتیك و پلۆراڵی له ئێران گرته‌وه. كات و سات و رۆژ و مانگ نه‌بوو هاووڵاتیه‌كی ئێرانی له سووچی گرتووخانه نه‌په‌ستێوترێ. رێبه‌رانی رێژیم كه پته‌و كردنی كۆڵه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی تئوكراسی و ماندوویی خۆیان له گرتن و كوشتن دا دیوه ده‌ستیان له هێچ ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ گرتن و كوشتن نه‌پاراستووه. له‌م نێوه‌دا جیابیره‌كان له هه‌ر ره‌نگ و ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووبێن به سیاچاڵ و ڕهێڵه‌ی فیشه‌ك و په‌تی سێدراه‌كان ئه‌سپاردووه، له‌م نێوه‌دا هه‌میشه پشكی یه‌كه‌م وه‌به‌ر كۆڕ و مه‌ڵبه‌ندی خه‌بات و خۆڕاگری كوردستان كه‌وتووه.
هاونیشتمانان و هاووه‌ڵاتیانی خۆشه‌ویست!
له كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران!
وه‌ك یه‌كیه‌تیی لاوانی دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتیوانی خۆمان له‌م ئه‌ركه پیرۆزه ده‌رده‌بڕین و ئاماده‌ین هاوكاری هه‌موو جۆره پێداویستی و یارمه‌تی مه‌عنه‌وی له لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌مانه‌وه و خۆمان به هاوبیر و هاوخه‌باتی ماندوونه‌ناسانه‌ی ئێوه ده‌زانین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی وشك بیر‌و چه‌قبه‌ستووی كۆماری له سێداره‌دان به بێ گوێدان به داواكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ، بیروڕای گشتی و رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان ده‌ستیان داوه‌ته ره‌شبگیر و ره‌شه‌كوژی هاووڵاتیان و چالاكان و جیا بیرانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران.
پێیان وایه به‌م جۆره ده‌توانن ده‌نگی ئازادیخوازی و یه‌كسانی خوازی كپ بكه‌ن. هه‌ر بۆیه له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی خۆماندا پێویسته هه‌موو توانایی خۆمان وه‌گه‌ڕ بخه‌ین و كه‌ڵك له هه‌موو میتۆد و شێوازێك بگرین.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان