چالاكانی مافی مرۆڤ‌و لایه‌نگرانی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌ شاری سنه‌ چالاكی ته‌بلیغیان به‌رێوه ‌برد

به‌ بۆنه‌ی ناساندنی هه‌رچی زیاتری كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی نێو خۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌ تراكت‌و راگه‌ینداروه‌كانی كه‌مپه‌ین‌و پشتیوانی له‌ كه‌مپه‌ینیان له‌ پاركی "فه‌ره‌ح"ی ئه‌و شاره‌ بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌م كاره‌ بوو به‌ هۆی كه‌یفخۆشی خه‌ڵك‌و پێشوازییان له‌و هه‌نگاوه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ كرد‌و پشتیوانی خۆیان ده‌ربری.