به‌ڕێزان!
به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ‌و به‌رگری له ماف‌و ئازادییه‌كانی تاك‌و كۆمه‌ڵ، ئه‌ركێكی پیرۆز له سه‌ر شانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دڵیان بۆ یه‌كسانی‌و ئازادی لێده‌دات.
بێگومان هه‌ڵسانی ئێوه به‌م ئه‌ركه پیرۆزه نیشانده‌ری ئه‌وپه‌ڕی بایه‌خدان به به‌ها مرۆییه‌كان‌و هه‌وڵ‌و تێكۆشان له پێناوی له ناوبردنی سته‌م‌و سه‌ركوت‌و دیكتاتۆرییه.
ئێمه‌ش وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵایانی كوردستان پشتیوانیی خۆمان له هه‌وڵه‌كانی ئێوه بۆ به‌رگری له زیندانیانی سیاسی راده‌گه‌یه‌نین‌و له له‌و رێگادا خۆمان به هاوبیر‌و هاوسه‌نگه‌رتان ده‌زانین.
كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵایانی كوردستان
8ی مارس 2011ی زایینی