28ی خاکه‌لیوه‌ی1390
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
حه‌وت مانگ له‌مه‌و پێش 5 که‌س خه‌ڵکی ئه‌و گونده ده‌سبه‌سه‌ر کران به ناوه‌کانی " ئه‌ختیار کاوه ته‌مه‌ن 33 ساڵ ، بڕیار کاوه ته‌مه‌ن 17 ساڵ ، به‌همه‌ن فه‌تاح زاده ته‌مه‌ن 33 ساڵ ، برهان درخشانی ته‌مه‌ن 18 ساڵ و برهان خوسره‌وی ته‌مه‌ن 17 ساڵ ، که له‌م پێنج که‌سه ته‌نیا ئه‌ختیار کاوه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاوایی نێ به بارمته‌ی 20 ملیۆن تمه‌نی ئازاد کراوه و ئه‌و چوار که‌سه‌که‌ی تر هه‌رکام به سێ ساڵ حوکمی ته‌عزیری حوکم دران که ئه‌م چوار که‌سه بێ تاوانن، به‌ڵام رێژیم له به‌ر ئه‌وه‌ی که له خه‌ڵکی ئه‌م گونده نیشتمان په‌روه‌ره نه‌فره‌تی هه‌یه ئه‌م حوکمه‌ی به سه‌ر ئه‌مانه‌دا سه‌پاندووه به‌ڵام بنه‌ماڵه‌کانیان به نه‌بوونی و نه‌داری پوڵیان کۆکردوته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کێڵ بگرن که بۆ
هه‌رکامه‌یان 2 ساڵ له حوکمه‌که‌یان که‌م کراوه‌ته‌وه .
5 که‌سی دیکه‌ی ئاوای نێ که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له لایه‌ن رێژیم گیرابوون که هه‌رکامه‌یان به بارمته‌یه‌کی زۆر تا کاتی دادگایی و
لێپرسینه‌وه‌یان ئازادکراون که 30 خاکه‌لێوه دادگاییه‌که‌یان ده‌ست پێده‌کات ، و ناوه‌کانیان ئه‌مانه‌ن قانێع کاوه ، که‌یوان نیک په‌ی ،فه‌رزاد به‌ده‌خش ,جه‌ماڵ په‌روازه وزانا که‌سرایی.