مامۆستایه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی زانكۆ ده‌ستی به‌ مانگرتن داوه‌

23یخاکه‌لێوه‌ی 1390
که مپه ینی به رگری له زیندانیانی سیاسی نه ته وه کانی ئێران

 
جه‌مشید ره‌مه‌زانی مامۆستای پێشووی زانكی سنه‌، كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر ‌و ره‌وانه‌ی زیندانی شاری سنه‌ كرا له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ست به‌سه‌ركرانی بێ بنه‌مای خۆی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به‌ مانگرتن كردووه‌.
هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆیان بوونی چه‌ك له‌ ماڵه‌كه‌یدا رایانگه‌یندووه‌ به‌ڵام ناوبراو هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ به‌ پرۆپاگه‌نده‌ی رژیم ده‌زانێت كه‌ به‌كرێگیراوانی رژیم ئه‌و پیلانه‌یان بۆ ناوبراو دارێشتووه‌.