چاره‌نووسی‌ خوێندكارێكی‌ به‌ندكراوی‌ سه‌قزی‌ ناڕوونه‌

له‌ چاره‌نووسی‌ خوێندكارێكی‌ سه‌قزی‌ به‌ ناوی‌ فواد حه‌دادیان كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ ئاگادارییه‌ك له‌ به‌دردستدا نیه‌.
به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسی‌ خه‌به‌ریی‌ موكریان، تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی‌ فواد حه‌دادیان كه‌ ماوه‌ی‌ 20 رۆژ پێش له‌ ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌‌و بۆ شوێنێكی‌ ناڕوون راگوێزراوه‌ هه‌واڵێك له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌.
ده‌وترێ‌ كه‌ ئه‌و خوێندكاره‌ له‌ دوای‌ بانگكردنی‌ بۆ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی‌ شاری‌ سه‌قز‌و له‌ دوای‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌و ئیداره‌یه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.
شایانی‌ باسه‌ سه‌ره‌ڕای‌ به‌دواداچوونی‌ به‌رده‌وامی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ حه‌دادیان، به‌رپرسان هیچ چه‌شنه‌ وڵامێكیان له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ شوێنی‌ راگرتنی‌ ئه‌و چالاكه‌ خوێندكارییه‌‌و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ خرابێتنه‌ پاڵ ناوبراو نه‌داوه‌ته‌وه‌.