خه‌ڵكی تێكوشه‌ری كوردستان
مامۆستایان ، قوتابیان
له روژی یه‌كی ره‌شه‌مه‌ی 1389ی هه‌تاوی، به‌یاننامه‌ی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بڵاو كرایه‌وه . یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستان ئه‌و هه‌ڵوێسته به هه‌نگاوێكی پیرۆز بۆ دیفاع له‌و مروڤ شۆڕشگێر خوَنه‌ویستانه ده‌زانێ كه له زیندانه‌كاندا وانه‌ی به‌رخۆدان‌و دیفاع له مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان فێری نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌كه‌ن. ئه‌و مروڤانه‌ی كه ئێستا زیندانه‌كانیان كردۆته گۆڕه‌پانی خه‌بات به دژی داگیركه‌ران‌و رۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌شكنجه‌ی رۆحی‌و جسمی‌و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئێعدام رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران پشتیوانیی خوَی له ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه راده‌گه‌یه‌نێ‌و داوا له ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌و ته‌واوی مامۆستایانی كوردستانی ئێران ده‌كات هاوكاری‌و یارمه‌تی ئه‌و كه‌مپه‌ینه بكه‌ن.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لانی ئێران
سڵاو له زیندانیانی سیاسی
یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
5/12/1389 هه‌تاوی