ده‌ستبه‌سه‌ركرانی‌ دوو خوێندكار له‌ پاوه‌


دوو ‌خوێندكار به‌ ناوه‌كانی‌ "شاهین زه‌بانگه‌وهه‌ر"‌و "محه‌ممه‌د خالسی‌" له‌ دۆستانی‌ نزیكی‌ شه‌هید سانێع ژاڵه‌،‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌،‌ رێكه‌وتی‌ 5ی ره‌شه‌مه‌، له‌ شاری‌ پاوه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
هه‌واڵده‌ریی كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند: ناوبراوان به‌ تۆمه‌تی‌ نیزكایه‌تی‌ به‌ شه‌هید‌ "سانێع ژاڵه‌"‌و به‌شداریی‌ چالاكانه‌ له‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشیی‌ ئه‌و شه‌هیده‌دا‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئێتلاعاتییه‌كانی‌‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر‌و راپێچی به‌ندیخانه‌‌ كراون.
شایانی‌ باسه‌ به‌رپرسانی‌ رێژیم ده‌یانه‌ویست چه‌واشه‌كارانه‌ شه‌هید "سانێع ژاڵه‌" وه‌ك به‌سیجی‌ به‌ خه‌ڵك بناسێنن، به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان له‌قاو درا‌‌و ئێستا كه‌وتوونه‌ته‌ ئازار‌و ئه‌زیه‌ت‌و گرتنی‌ لاوان‌و كه‌سانی‌ نزیك‌و هاوڕێی‌ ئه‌و شه‌هیده‌.