هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست
كۆر و كۆمه‌ڵه مرۆڤ دۆسته‌كان
لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له جیهان
ئه‌مڕۆكه له‌حاڵێكدا كه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی به‌رینی خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵانی وه‌زاڵه‌هاتو له دیكتاتۆران روبه‌ڕو بۆته‌وه و ڕۆژبه‌دوای ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت و كۆشكی دیكتاتۆرانی ناوچه یه‌ك له‌دوای یه‌ك تێكده‌قرمێن, كۆماری تاوان و جینایه‌تی ئیسلامی له وڵاته‌كه‌مان ئێران‌دا هه‌رده‌نگێكی ناڕازی به دڕندانه‌ترین شێوه سه‌ركوت ده‌كات و ناڕازیانی نه‌ته‌وه كانی ئێرانی به كورد و فارس و تورك وعه‌ره‌ب و به‌لوچ و توركه‌مه‌ن...ه‌وه را‌پێچی به‌ندیخانه‌كانی نائینسانی خۆی ده‌كات و به وه‌حشیانه‌ترین شێوه ڕۆڵه ئازادی خوازه‌كانی ئێران ئه‌شكه‌نجه ده‌دات و له‌ئاكامدا به‌ده‌یان تاوانی نه‌كراو مه‌حكومیان ...
ده‌كات ,ئیعدام ,ئه‌شكه‌نجه ,بێ حورمه‌تی و... ده‌یان كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی تر له سیاچاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق ڕۆڵه‌كانی ئێمه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌وه‌ها بارودۆخێكدا ئێمه كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی ده‌رچووی( فارغ التحصیلی) كوردی زانستگاكانی ئێران له ناوخۆی وڵات پێكهاتنی كه‌مپه‌ینی داكۆكی له زیندانیانی سیاسی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به هه‌نگاوێكی پیرۆز ده‌زانین و وێڕای پشتیوانی هه‌مه‌ڵایه‌نه‌ی خۆمان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه داوا له هه‌موو مرۆڤه ئازادیخواز و ماف خوازه‌كان ده‌كه‌ێن سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ر جه‌شنه جیاوازی بیر و ئیدئۆلۆژیك له‌گه‌ڵ پێكهێنه‌رانی ئه‌م كه‌مپه‌ێنه پشتگیری ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته مرۆڤ ته‌وه‌ره بكه‌ن تا چیتر شاهیدی هه‌ڵ وا‌سرانی په‌تی سێداره بۆ ئازادیخوازانی وڵاته‌كه‌مان نه‌بین ته‌نیا به‌تاوانی ئه‌وه‌ی كه داوای ژیانی سه‌رده‌میانه بۆ خۆیان و هاونیشتمانانیان ده‌كه‌ن.
سڵاو له زیندانیانی سیاسی سه‌مبولی خۆڕاگری و به‌رخۆدان
سڵاو بۆ خه‌باتی هه‌موو گه‌لانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مل هوڕان
نا بۆ زیندانی سیاسی
نابۆ ئه‌شكه‌نجه
نا بۆ ئعدام
كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی فارغ التحصیلی كوردی زانستگاكانی ئێران له ناوخۆی وڵات
7/12/1389هه‌تاویی
26/2/2011 زایینی
كوردستانی ئێران