ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ‌ خوێندكاری كورد له‌ مه‌ریوان

كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئيران
له‌ درێژه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خوێندكاران له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا سێ‌ خوێندكار له‌ شاری مه‌ریواندا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی هه‌واڵی روانیوز، بورهان كوری حاجی فه‌تاح، حسێن كه‌سرایی‌و هیوا پزشكیان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و بۆ شوێنێكی ناڕوون راگوێزران.
تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌ باروۆخی ئه‌و سێ خوێندكاره‌ كورد له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌.
پێشتریش دوو چالاكی خوێندكاری له‌ شاری پاوه‌ به‌ ناوه‌كانی‌ "شاهین زه‌بانگه‌وهه‌ر"‌و "محه‌ممه‌د خالسی‌" به‌ تۆمه‌تی‌ نیزكایه‌تی‌ به‌ شه‌هید‌ "سانێع ژاڵه‌"‌و به‌شداریی‌ چالاكانه‌ له‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشیی‌ ئه‌و شه‌هیده‌دا‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئێتلاعاتییه‌كانی‌‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر‌و راپێچی به‌ندیخانه‌‌ كراوبوون.