ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ دوو هاووڵاتیی‌ شاری‌ پاوه‌

به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ هه‌واڵده‌ریی‌ كوردستان، دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی‌ حه‌یده‌ر رۆسته‌می‌‌و موختار غه‌فووری‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی‌ شاری‌ پاوه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ به‌شداریی چالاكانه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ رێوڕه‌سمی‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشیی‌ سانع ژاڵه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
شایانی‌ باسه‌ پێشتریش دوو هاووڵاتیی‌ دیكه‌ شاری‌ پاوه‌ به‌ ناوه‌كانی‌ "شاهین زه‌بانگه‌وهه‌ر"‌و "محه‌ممه‌د خالسی‌" به‌و تۆمه‌ته‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.