دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9ی ره‌شه‌مه‌ی 1389
كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
به پێی هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو به كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، شه‌وی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 8ی ره‌شه‌مه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ 10 كه‌س له‌و 12 زیندانیه كه بریار بوو له سێداره بدرێن له سێداره دران.
ئه‌و زیندانیانه كاتژمێر 1ی نیوه شه‌و له زیندانی شاری ورمێ له سێداره دران‌و ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كرایه‌وه . له نێو ئه‌و زیندانیانه‌دا دوو ژن هه‌یه كه تا ئێستا شوناسیان نادیاره.
ناوی 3 كه‌س له سێداره دراوه‌كان كه به ده‌ستی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی گه‌یشتوون بریتین له:
1ـ حه‌مید بهادۆری خه‌ڵكی گوندی حساری ناوچه‌ی به‌راندێزی ورمێ
2ـ سه‌یاد ئه‌نساری خه‌ڵكی عومه‌ر ئاوایی ناوچه‌ی ورمێ
3ـ بهزاد هناره خه‌ڵكی ناوچه‌ی برادوستی ورمێ
شایانی ئاماژه‌یه كه شه‌وی رابردوو خه‌ڵكی شاری ورمی به ئاگادار بوون له ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی ئه‌م زیندانیانه له به نیشانه‌ی ناڕزایه‌تی له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌م شاره كۆبوونه‌ه‌وه و تێككههڵچوون له نه نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی رێژیم هاته ئاراوه.