به‌یانیه‌ی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیان سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ پشتیوانی له‌ كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران


زیاتر له‌ سی و دوو ساڵه‌ كه‌ رێژیمی دژه‌ مرۆیی كۆماری ئیسلامی ئێران، لاوانی ئه‌م وڵاته‌ ته‌نیا به‌ هۆی ئازادیخوازی و عه‌داڵه‌ت خوازی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات و ده‌یانخاته‌ به‌ندیخانه‌كان و له‌ سێداره‌یان ده‌دات. رۆژێك نیه‌ كه‌ ئێمه‌ شایه‌تی گرتن یان له‌ سێداره‌دانی رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ نه‌بین. چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی نه‌ته‌وه‌ زۆڵملێكراوه‌كان به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ ئازار و ئه‌شكنجه‌ ده‌كرێن ته‌نیا به‌و هۆیه‌ كه‌ خوازیاری وه‌دیهاتنی مافه‌كانی مه‌ده‌نی و سیاسی خۆیان به‌ پێی پێوه‌ره‌ نێونه‌ته‌وه‌یی و مافه‌كانی مرۆڤن، دۆسیه‌ی ره‌شی كۆماری ئیسلامی سه‌لماندوویه‌ كه‌ چییه‌تی ئه‌م رێژیمه‌ له‌ گه‌ڵ ئازادی و جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و دێموكراسیخوازی نامۆیه‌. هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، له‌ هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مروڤی وڵاته‌كه‌مان له‌ پێكهێنانی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران كه‌ 1ی ره‌شه‌مه‌ بوونی خۆی راگه‌یاندووه‌، پشتیوانی ده‌كه‌ین. بێگومان هاوكاری و چالاكی هاوبه‌شی ئێمه‌ ده‌توانێت به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكراتیك نزیكمان بكاته‌وه‌.
سڵاو بۆ رۆڵه‌كانی خۆڕاگری ئێران له‌ به‌ندیخانه‌كانی ره‌شی رێژیمی كۆماری ئیسلامی
سڵاو بۆ گشت ئازادیخوازان و چالاكانی مافی مروڤ له‌ ئێران
كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی
9/12/1389 هه‌تاوی