رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا رای گەیاند، ئامارەكان ئاماژە بەدابەزینی ئاستی لەداردرانەكان لە سەرتاسەری دنیا دەكات.
لە راپۆراتی رێكخراوەكەدا هاتووە، هێشتا ساڵانە هەزاران كەس لە وڵاتە جیاجیاكاندا لەدار دەدرێن و زۆرترین لەداردانەكان لە وڵاتانی ئاسیایی و رۆهەڵاتی ناوەڕاست روو دەدەن.
هەر لەم راپۆرتەدا هاتووە، لە ساڵی 2010 لە چین 527 كەس لەدار دراون كە بەبەراورد لە گەڵ ساڵی پێشتر كە ژمارەیان 714 بووە، كەمی كردووە.
ئێران بە 252 حاڵەتی لەداردان دوای چین لە پلەی دووەمدایە و كۆریای باكوور، یەمەن، ئەمەریكا و سعوودییە لە پلەكانی دوایی دان.
كوردیش پرسپكتیڤ،