كهمپهینی بهرگری له زیندانیانی سیاسی نهتهوهكانی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دۆخی مافی مرۆڤی لە زۆرێك لە وڵاتان بڵاو كردەوە، لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەبەرزبوونەوەی ئاماری لەداردانەكانی ئێران دەكات.
ولیام هێگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوێنێ پێنجشەم لە رێورەسمێكدا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا راپۆرتی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی بڵاو كردەوە و باسی لێوە كرد.
هێگ لەو مەراسیمەدا گوتی "لەگەڵ بوونی بەرزترین ئاماری لەداردان لە سەرانسەری جیهان و لەگەڵ زۆرترین ژمارەی رۆژنامەنووسان و گرتیی و دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران ئەمڕۆ زۆر لە پێشووتر لە ماوەی دەیەی رابردوو خراپتر بووە
.هەروەها ئاماژەی دا، "ئێمە هاوكات لە هەوڵەكانمان لەگەل وڵاتانی تر بەردەوام دەبین كە خراپ مامەڵەكردنەكانی ئێران لە بواری مافی مرۆڤ ئاشكرا بكەین و هەڵوێستمان هەبێ".
زیاتر گوتی، یەكەتیی ئەوروپا دەیەوی َ گەمارۆی كەسانێك بدا كە لە "پێشێلكردنی مافی مرۆڤ" لە ئێران بەرپرسیارن.
لە بارەی ئێرانەوە لەو ڕاپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هاتووە، ئێران بەبەراورد لەگەڵ دانیشتوانی زیاتر لە هەر وڵاتێكی تر لەداردانی ئەنجام داوە.
ئەو راپۆرتە لەبارەی ئێران دەڵێت، " ئامارە باوەڕپێكراوەكان باس لەوە دەكەن كە ژمارەی لەداردانەكان بەشێوەی ئاشكرا ئەنجام دراوە بەلای كەمی 388 كەس لە ساڵی 2009 و كە لە ساڵی 2010 بۆ 650 كەس بەرزبووەتەوە، ئامارەكان پێشانی دەدەن كە نێزیكەی 590 كەس بەتۆمەتی بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە لەدار دراون.
لەبەشێكی تری راپۆرتەكە هاتووە كە " ئێران تا ئێستە كۆنواسیۆنی دژی ئەشكەنجەی نەتەوە یەكگرتوەكانی ئیمزا و پەسندیشی نەكردووە".
ئێران بەدووەم وڵاتی دنیا دادنرێت لە دوای چینەوە كە بەردەوام سزای لەداردان بەشێوەیەكی بەرفرەوان ئەنجام دەدات، بەپێی دوایین ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی.
س :كوردیش پرسپكتیڤ