ئاشكرا بوونی ناوی یه‌كێك له‌ له‌ سێداره‌دراوه‌كانی به‌ندیخانه‌‏ی ورمێ و مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی 4 به‌ندكراوی دیكه‌


پێنج‏شه‌ممه‌،12، 1389
كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
ناوی یه‌كێك له‌ سێداره‌دراوه‌كانی رۆژی 9ی ره‌شه‌ممه‌ی به‌ندیخانه‌ی ورمێ، سه‌عدوون عوسمانی یه‌.
به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ به‌ كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، ناوی یه‌كێك له‌ به‌ندكراوانی له‌ سێدراه‌ دروای رۆژی 9ی ره‌شه‌ممه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ، سه‌عدوون عوسمانی، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕی شاری ورمێ یه‌. هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵانه‌ چوار زیندانیانی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی موانا سه‌ر به‌ شاری ورمێ به‌ ناوه‌كانی عارف ره‌شیدپوور، حاجی په‌ژووهش، سه‌لمان ئه‌بابه‌كرفه‌ر و كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی سه‌فه‌ر له‌ مه‌ترسی له‌ سێداره‌دان دان.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژی 9ی ره‌شه‌مه‌ 10 كه‌س له‌ زیندان ورمێ له‌ سێداره‌ دران.