به‌ڕێوچوونی خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران

كه‌مپه‌نی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیای نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
كاتژمێر 4ی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌،26/2/2011خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ به‌ مه‌به‌ستی مه‌حكوومكردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مروڤ له‌ ئێران به‌گشتی و له‌ كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ لایه‌ن كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زێندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌ی برن ـ نوشاتلی وڵاتی سویس و به‌ هاوكاری كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران رۆژی شه‌مه‌، رێكه‌وتی 7ی ره‌شه‌مه‌، له‌ شاری نۆشاتل به‌ڕێوه‌چوو.
 خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ سرودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب دستی پێكرد، پاشان خۆپیشانده‌ران تراكت و نوسراوه‌یان له‌ سه‌ر پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ وڵاتی ئێران و به‌تایبه‌ت له‌ كوردستانی ئێران له‌ نێو دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دا بڵاوكرده‌وه‌.
شایانی باسه‌ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ پیشوازیی لێ كرا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو به‌ واژووكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان ناره‌زایی خۆیان ده‌ربڕی.