راپۆرتی ماڵپه‌ڕی چه‌تر(chatrpress.com) له سه‌ر كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
که‌مپینێک بۆ پشتیوانی کردن له زیندانیانی سیاسی و رێگری کردن له سێداره‌دانیان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستپێکرد. که تێیدا چه‌ندین رێکخراو و لایه‌نی سیاسیی پشتگیریان له‌و که‌مپینه کردووه.
رێبین، به‌رپرسی راگه‌یاندنی که‌مپینه‌که به‌چه‌تر پرێسی راگه‌یاند: کۆمه‌ڵێک چالاکی مه‌ده‌نین که خۆمان سه‌ر به هیچ لایه‌ن و ره‌وتێکی سیاسی نازانین و له هه‌مان حاڵیش‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نێک ده‌که‌ین وه‌کو ئه‌رکێکی مرۆیی یارمه‌تیمان بده‌ن. مه‌ترسی له سه‌ر زیندانیانی سیاسی له کۆمه‌ڵگای ئێران که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جیا له ئه‌شکه‌نجه و سێداره و گولله باران هیچ واتایه‌کی دیکه‌ی نیه، ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: ...
چه‌تر پرێس ــ گه‌لاوێژ مێهفه‌ر
که‌مپینێک بۆ پشتیوانی کردن له زیندانیانی سیاسی و رێگری کردن له سێداره‌دانیان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستپێکرد. که تێیدا چه‌ندین رێکخراو و لایه‌نی سیاسیی پشتگیریان له‌و که‌مپینه کردووه.
رێبین، به‌رپرسی راگه‌یاندنی که‌مپینه‌که به‌چه‌تر پرێسی راگه‌یاند: کۆمه‌ڵێک چالاکی مه‌ده‌نین که خۆمان سه‌ر به هیچ لایه‌ن و ره‌وتێکی سیاسی نازانین و له هه‌مان حاڵیش‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نێک ده‌که‌ین وه‌کو ئه‌رکێکی مرۆیی یارمه‌تیمان بده‌ن. مه‌ترسی له سه‌ر زیندانیانی سیاسی له کۆمه‌ڵگای ئێران که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جیا له ئه‌شکه‌نجه و سێداره و گولله باران هیچ واتایه‌کی دیکه‌ی نیه، ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: ئێمه به هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناو و شوێنی راگرتنی ئه‌و زیندانیانه تێده‌کۆشین که ده‌نگی ئه‌وان به کۆێ و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهان دا بگه‌ینین و هه‌روه‌ها بیروڕای جیهانی له دۆخی ئه‌وان و جینایه‌ته دژه مرۆییه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئاگادار بکه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها رێبین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد: که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، به چه‌ند مه‌به‌ستێک پێک هاتووه، ئه‌گه‌ر چاو له ناوی ئه‌م که‌مپه‌ینه بکه‌ین هه‌ڵگری دوو چه‌مکی سه‌ره‌کییه، زیندانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌کانی ئێران که که‌مپه‌ین ئه‌م دووانه به یه‌که‌وه گرێ ده‌دات، ئامانجی سه‌ره‌کی که‌مپه‌ین هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی چه‌مکگه‌لێک وه‌ک تاوانی سیاسی و زیندانی سیاسی له نێو یاسای وڵات واتا وڵاتی ئێران، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێمان وایه که ئه‌م چه‌مکگه‌له خوڵقاوی ده‌سه‌ڵاتێکی نادیموکراتین، هه‌ره‌وه‌ک ده‌زانن ئێران وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه و فره کلتوره و ئایینه‌گه‌لی جۆراوجۆریشی لێیه، به‌ڵام زمان و کلتووری نه‌ته‌وه‌یه‌ک زاڵه و وه‌کو زمان و کلتورری باڵاده‌ست ئه‌ژمار ده‌کرێت، مافی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به هیچ چه‌شنێک ره‌چاو ناکرێت و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و کلتووری ئه‌م نه‌ته‌وانه قۆڵبه‌ست و بێ سه‌روشوێن و له سێدراه ده‌درێن. ئێمه پێمان وایه که سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا بوونی هه‌یه و زیندانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کان هه‌روه‌ک ژماره‌ی هێندکمان کۆ کردۆته‌وه رێژه‌که‌ی زۆر له سه‌ره وه‌یه، بۆیه‌ش ئێمه بۆ به‌رگری له‌م زیندانیانه هێز و وزه‌ی خۆمانمان خستۆته گه‌ڕ.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننمامه‌ی که‌مپینه‌که‌یه:
به‌یاننامه‌ی که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران!
کۆڕ‌و ئه‌نجومه‌ن‌و رێکخراوه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ!
سه‌رده‌مانێکه ئێران، وڵاتی دیکتاتۆر لێدراوی ئێمه، رابردوویه‌کی دوور و درێژی له‌گه‌ڵ گێره‌و کێشه‌ی نێوان شارستانییه‌ت‌و هۆڤانییه‌ت، ئازادی‌و سه‌ره‌ڕۆیی، یه‌کسانخوازیو پاوانخوازی کردۆته تێشووی رێگای پێ هه‌وراز‌و نشێوی مێژووی خۆی.
ئێران وڵاتێکه ته‌ژی له جۆراوجۆریی ره‌نگه‌کان، داب‌و نه‌ریته‌کان، باوه‌ڕه‌کان، زمانه‌کان، ئایین، ره‌چه‌ڵه‌ک‌و خه‌ڵکانی جۆراوجۆر، که ئه‌م هۆکاره‌ش به‌ستێنێک بۆ پێکه‌وه ژیان‌و تێکه‌ڵاویی ئاشتیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌و کولتووره جیاوازه‌کان به درێژایی مێژووی ئه‌م وڵاته بووه.
به فه‌رمی ناسینی ئه‌م فره‌یی فه‌رهه‌نگیو نه‌ته‌وه‌ییه‌و به به‌رداکردنی گیانی پلۆرالیسمی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی مۆدێڕن به جه‌سته‌ی ئه‌م وڵاته فره نه‌ته‌وه‌یه‌دا ده‌توانێ ببێته هه‌وێنی گشتگیرکردنی دێموکراسی له ناوچه‌یه‌کدا که دیکتاتۆری‌و کۆنه‌په‌ره‌ستی زاڵ، له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا به‌رامبه‌ر به گه‌شه‌کردن‌و دێموکراسی راوه‌ستاوه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌م فره لایه‌نیی نه‌ته‌وه‌ییو فه‌رهه‌نگییه نه‌ک به ده‌رفه‌تێکی گونجاو بۆپه‌ره‌پێدانی دێموکراسی‌و گه‌شه‌کردن، به‌ڵکوو به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ سه‌ر مانه‌وه‌و راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها‌و پاوانخوازی خۆی له قه‌ڵه‌م ده‌دا‌و به پشتبه‌ستن به تۆمه‌تگه‌لی وه‌ک شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ خودا، داره‌ده‌ستیی بێگانه، جیایخوازیو ...، به‌کارهێنانی ئه‌شکه‌نجه‌گه‌لی سه‌ده‌نێوه‌ڕاستییانه، سزای زیندانی درێژخایه‌ن‌و له سێداره‌دان به‌سه‌ر چالاکانی رێگای ئازادی‌و یه‌کسانی مرۆیی‌دا ده‌سه‌پێنێت تاکوو رێگه نه‌دات زه‌برێک وه‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های وه‌لی فه‌قیه‌و سه‌ره‌ڕۆیی ئاخونده‌کان بکه‌وێت.
له وه‌ها بارودۆخێکدا چالاکانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له جیاتی ئه‌وه‌ی که گوێ بۆ داخوازییه‌کانیان له بواری سیاسی، مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی (زمانی‌و ئایینی)و مافی مرۆڤ بگرێت، وه‌ک تاوانبارانی زگماکی‌و شیاوی سزای چه‌ند قات چاویان لێده‌کرێت. له ماوه‌ی ئه‌م سی‌و دوو ساڵه‌دا، ساڵانه سه‌دان که‌س له چالاکانی سیاسی، فه‌رهه‌نگیو مه‌ده‌نیی ئه‌م نه‌ته‌وانه بانگ کراونه‌ته ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم‌و که‌وتوونه‌ته به‌ر لێپرسینه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه‌گه‌لی جه‌سته‌ییو ده‌روونی، که باسکردن له‌و ئازارانه‌و ئه‌شکه‌نجه‌گه‌لێک که هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزاگه‌لی قورسی وه‌کوو ئێعدام، زیندانیکردنی ناڕه‌وا‌و سزاگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تیو ئابڕووی دژ به‌و چالاکانه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌شێکی زۆر له هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار به رووداوه‌کانی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ خۆی ته‌رخانکردووه.
بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرایه که پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی فه‌رمانڕه‌وا پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دادوه‌ریی ناسه‌ربه‌خۆ‌و یاساگه‌لی دواکه‌وتووانه‌و هه‌ڵاواردنخوازی کۆماری ئیسلامی سه‌رچاوه‌و ئاخێزگه‌ی هه‌ڵاواردنه‌کان دژ به هه‌موو خه‌ڵکی ئێران به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه که هه‌ر وه‌ک ژنانی ئێران له ژێر سته‌می چه‌ند قاتدان. به‌م پێیه ئێمه ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، له راستای پارێزگاری له مافه‌کانی زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کان‌و پشتیوانی له داخوازه ره‌واکانی ئه‌وان له ئێران‌دا، به پێی به‌نده‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو پێکهاته‌و یاسا هه‌ڵاواردنخوازه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌و ئازادیی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی هه‌موو زیندانیانی سیاسی‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاگه‌لی له سێداره‌دانی ئه‌وانین. داوا له هه‌موو ئازادبیران، چالاکانی مافی مرۆڤ، کۆڕ‌و جڤاکه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین بۆ به‌رگری له مافی مرۆییه‌کانی زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کان له زیندانه تۆقێنه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا پشتیوانی ئێمه بن.
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، وێڕای شه‌رمه‌زارکردنی ئێعدامی چالاکانی سیاسی، فه‌رهه‌نگیو مه‌ده‌نیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، سه‌رنجی هه‌موان بۆ لای مه‌ترسییه‌ک راده‌کێشێ که ئێستا هه‌ڕه‌شه له گیانی به‌شێکی زۆر له چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌کات‌و داوا له هه‌موو تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی‌و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌کات به وه‌گه‌ڕخستنی هه‌وڵه‌کانیان پێش به‌و سیاسه‌ته‌ی رێژیمی تاران بگرن که ده‌یهه‌وێ وڵاتی ئێران بکاته گه‌وره‌ترین زیندانی سیاسی جیهان بۆ نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته.
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
http://chatrpress.com/Detail.aspx?id=3454&LinkID=3