ئاگاداری پشتیوانی‌ له‌ "كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگری‌ له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران"

حیزبی‌ ته‌زامۆن‌و دێمۆكراتیك ئه‌هواز (عه‌ره‌بستان) پشتیوانی‌ ده‌كات له‌ پێكهاتنی‌ "كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگری‌ له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران" كه‌ له‌ سیستمی‌ ئێران دا روانگه‌یه‌كی‌ ئه‌منییه‌تی‌ به‌رامبه‌ریان بوونی‌ هه‌یه‌‌و داواكارییه‌ ره‌واكانیان سه‌ركوت ده‌كرێ‌، له‌گه‌ڵ‌ سزای‌ سێداره‌‌و زیندانی‌ درێژماوه‌دا به‌ره‌وڕو بوون‌و هه‌ن. واته‌ كه‌مپه‌ینێك كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و ئۆرگانه‌ (NGO) سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌. هه‌ر بۆیه‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌مپه‌ینه‌ ده‌كات‌و، له‌ راستای‌ ئاشكرا كردنی‌ جینایه‌ته‌كانی‌ رژیمی‌ دیكتاتۆری‌ نیزامیی‌ ئێران، كه‌ به‌ دژی‌ چالاكانی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران، هه‌وڵ‌ ده‌دات. حیزبی‌ ته‌زامۆنی‌ ئه‌هواز كه‌ له‌ بواری‌ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ ئینسانه‌كان دا ـ خاوه‌ن هه‌ر چه‌شنه‌ بیركردنه‌وه‌‌و ئینتیمایه‌كی‌ سیاسی‌ بن ـ خاوه‌ن پێشینه‌یه‌‌و، به‌ به‌رده‌وام زیندانی‌ كردن‌و سانسۆر له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ بێت مه‌حكووم كردووه‌، داوا له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی‌ عه‌ره‌ب (عه‌ره‌بستانی‌ ئێران) ئه‌هواز‌و نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئێران ده‌كات كه‌ به‌گوێری‌ پێویست پشتیوانی‌ خۆیان له‌ كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگری‌ له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران ده‌رببڕن‌و له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی‌ دا چالاك بن، تاكوو نێوه‌رۆكی‌ دژه‌ ئینسانی‌ رێژیمی‌ ویلایه‌تی‌ فه‌قیه زیاتر له‌ هه‌ركاتێكی‌ دیكه‌ بۆ جیهانیان ده‌ركه‌وێت.
ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌
حیزبی‌ ته‌زامۆن دێمۆكراتیك ئه‌هواز (عه‌ره‌بستان)
24ی‌ فوریه ی‌ 2011