پشتیوانیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگری‌ له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌

له‌ یه‌كه‌مین ساته‌كانی‌ ژیانی‌ مرۆڤدا هه‌میشه‌ ئازادیی‌ پێویستیی‌ ژیانی‌ ئابڕوومه‌ندانه‌‌و قه‌ڵایه‌ك بووه‌ بۆ پاراستنی‌ كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤ. هه‌ر له‌و رێگایه‌شدا زۆرێك له‌و مرۆڤانه‌ی‌ زانا‌و رێبه‌ر كه‌ بوونه‌ پێشه‌نگی‌ ره‌وتی‌ ئازادیخوازی‌‌و هه‌ندێك جاریش له‌و رێیه‌دا فه‌دا بوونه‌. مێژووی‌ كوردستانی‌ ئێمه‌ش كه‌ له‌مێژه‌ سێبه‌ری‌ زوڵم‌ودیكتاتۆری‌ ـ ئازادی‌‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی‌ ژیانی‌ ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ری‌ گرتووه‌ پڕه‌ له‌ نموونه‌ی‌ به‌رخۆدان‌و ئازادیخوازی . چ له‌ سه‌نگه‌ری‌ خه‌باتدا‌و چ له‌ سیاچاڵه‌كانی‌ رێژیمه‌ داگیركه‌ره‌كاندا.
هه‌ڤاڵانی‌ هێژا
ئێمه‌ش له‌ پێناو ئازادی‌‌و پشتیوانی‌ له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌ زۆڵملێكراوه‌كانی ئێران خۆمان له‌ سه‌نگه‌ری‌ ئێوه‌دا ده‌بینین‌و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانتانین له‌م هه‌نگاوه‌ پیرۆزه‌تاندا.
یه‌كیه‌تی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
15/12/1389