پشتگیری كردن له‌ كه‌مپینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران


ئێمه‌ له‌ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان پشتیوانی و پشتگیری داواكانی كه‌مپینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین.
وه‌ نابێ‌ هێچ كه‌س له‌ سه‌ر بیروڕای سیاسی بگیرێ‌ و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی بیرو ڕای سیاسی یه‌كێكه‌ له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ وه‌ هه‌روه‌ها دژ به‌ به‌ڵگه‌و رێكه‌وتنامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌، داواكارین ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران داواكانیان جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن و هه‌موو زیندانه‌ سیاسیه‌كان ئازاد بكه‌ن.
له‌ كۆتاییدا هیوای ئازادی بۆ زیندانیه‌ سیاسیه‌كانی جیهان ده‌خوازین
سه‌ندیكای
پارێزه‌رانی كوردستان
10/3/2011