فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له وڵاتی سوید رۆژی یه‌ک‌شه‌ممه رێکه‌وتی 20/03/2011 کاتژمێر 12.30 کۆنفرانسێک له ژێر ناوی پشتگیری له" که‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران"به به‌شداری کۆڕگێرانی به‌رێزان: مێهدی زانا شاردای پێشووی دیاربه‌کر و زیندانی سیاسی، و کاک ئیدریس ئه‌حمه‌دی دوکتورای علومی سیاسی له زانکۆی ئستوکهۆڵم، و نوێنه‌ری" نێت وه‌کی" حیزبه سوئێدیه‌کان ، و پێشاندانی فیلم له سه‌ر زیندانیانی سیاسی ،له بنای"ABF" ی شاری ئستوکهۆلمی وڵاتی سوئێد به‌ڕێوه ده‌بات.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م کونفرانسه ڕاکێشانی سه‌رنجی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و بیروڕای گشتی کۆمه‌ڵگا‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ بار و دۆخی زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه، له راستای پارێزگاری له مافه‌كانی زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كان‌و پشتیوانی له داخوازه ره‌واكانی ئه‌وان له ئێران‌دا، به پێی به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌و یاسا هه‌ڵاواردنخوازه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ئازادیی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی هه‌موو زیندانیانی سیاسی‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاگه‌لی له سێداره‌دانی ئه‌وانین.
هه‌موو لایه‌ک به خێر بێن.
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌کوردستانییه‌کان له وڵاتی سوید