پشتیوانیی کۆمەڵێ لە ڕۆشنبیرانی سەلاسی باوەجانی له‌ كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران

سەبارەت بە دامەزراندنی ئەو کەمپینە سەرەتا بە پێویستی دەزانین دەست خۆشیتان لێ بکەین، پاشان بەو پەڕی ڕاسگۆیانەوە پشتیوانیی گه‌رمی خۆمان له كه‌مپه‌ینه‌كه‌تان" كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران" ده‌كه‌ین و هەردەم خۆمان بە پشتیوان و لایەنگری ئەو کەمپینە دەزانین، بەو هیوایە بەسەر کەند و کۆسپەکانی سەر ڕێگاتاندا زاڵ بن و هەنگاو بە هەنگاو تەک لە ئاسۆی ڕزگاری وڵات و ئەو خوشک و برا ئازیزانەمان هەڵچنن کە ساڵانێکە لە بەندیخانەکانی کۆماری دژی گەلی ئیسلامی ئێراندا ئەناڵێنن و ڕووبەڕووی مەرگن. جارێکی دیکە هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ بە ئاوات ده‌خوازین.
کۆمەڵێ لە ڕۆشنبیرانی سەلاسی باوەجانی.