له رۆژی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا، كۆمه‌ڵێك چالاكی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، كه‌مپه‌ینێكیان له ژیّر ناوی "كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران" به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه و راگه‌یاندنی ناوی زیندانیانی سیاسی، هه‌وڵ و تێكۆشانێكیان بۆ روونكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌وان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤ و ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و تێكۆشان بۆ زۆرتر كردنه‌وه‌ی گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ئازادی گشت زیندانیانی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كان و كه‌رامه‌تی پێشێلكراوی ئه‌وان، دامه‌زرا و بوونی خۆی راگه‌یاند.
كه‌مپه‌ین له سه‌ره‌تای چالاكی خۆیدا، داوای له رێكخراو و پارته مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان و له‌وانه پارت ئازادی كوردستان كرد پشتیوانیان لێ بكه‌ن.
پارتی ئازادی كوردستان PAK ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به كارێكی پیرۆز و ئامانجه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه ئینسانی و مرۆڤ دۆستانه، ده‌زانێت.
پارتی ئازادی كوردستان كه خۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه زۆرترین به‌شی له سته‌م و سه‌ركوت و له سێدرادانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه وه‌به‌ر كه‌وتووه ، له كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران پشتیوانی ده‌كات و له پێناو ئه‌و ئامانجانه‌ی كه كه‌مپه‌ین رایگه‌یاندووه، هاوكاری و پشتیوانیان ده‌كات.
ئێمه یه‌كسانی حقووقی _ سیاسی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له هه‌ر پێكهاته و شێوازێكدا به مافێكی ره‌وا و خه‌باتی ئازادیخوازنه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه به پیرۆز ده‌زانین. ئێمه گرتن و ده‌ركردنی حوكمه‌كانی له سێدراه‌دان و زیندان بۆ رۆڵه‌كانی ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز گشت نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به كرده‌وه‌یه‌كی دژه مرۆیی ده‌زانین و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كانی له سێداره دان و ئازدای بێ مه‌رجی گشت زیندانیانی سیاسی له ئێرانین و له‌م پێناوه‌شدا له هه‌ر هه‌وڵ و گوشارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی ده‌كه‌ین.
پارتی ئازادی كوردستان
كومیته‌ی ناوه‌ندی
24 ره‌شه‌مه‌ی 1389