دوو هاووڵاتیی كورد له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ له‌ سێداره‌ دران

هه‌ینی رێكه‌وتی 13ی ره‌شه‌مه‌ی 1389

ئارشیو
كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
دوو  به‌ندكراوی كوردی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ به‌ ناوه‌كانی ئیره‌ج حه‌سه‌ن نژادیان و بێهرووز نیچه‌لانی رۆژی پینج شه‌ممه‌ له‌ سێداره‌ دران.
به‌ پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی به‌ كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران گه‌یشتوون، روژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12ی ره‌شه‌مه‌ی 1389، دووهاووڵاتیی كورد به‌ ناوه‌كانی "ئیره‌ج حه‌سه‌ن نژادیان" خه‌ڵكی گوندی" ئه‌نبێ"و بێهروز نیچه‌لانی خه‌لكی گوندی "نیچه‌لان"ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ری ورمێ له‌به‌ندیخانه‌ی  ناوه‌ندی شاری ورمێ له‌ سێداره‌ دران.