ئاگاداری!



Iranske Etniske Polistiske Fangers Støttekamp- Norge
The defense campaign of Iranian nation s’ political prisoners
 
            بە ئاگاداری هەموو لایەکی دەگەیەنین کە بۆ پشتیوانی لە داوای رەوای پەنابەرانی سیاسیی نەتەوەکانی ئێران و نیشاندانی پشتیوانی لەوان و هەروەها بۆ بەرگری لە مافی رەوا و مرۆیی پەناخوازانی کورد و ئێرانی لە وڵاتی نورویژ و مەحکومکردنی ناوەندە نورویژییەکانی تایبەت بە کاروباری پەنابەران لە پێوەندی لەگەڵ رادەستکردنەوەی لاوی پەنابەری کوردی تەمەن ١٩ ساڵ، رەحیم رۆستەمی  بە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها مەحکوومکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعاریفی، کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی نەتەوەکانی ئێران و کۆمەڵەی کولتووری گشتیی کورد لە نورویژ، خۆپیشاندانێک رێک دەخەن کە بە هیوان هەموو لایەک بە هەستکردن بە بەرپرسیارەتیی نیشتمانی و نەتەوەیی و مرۆیی خۆیان، بەشداریی تێدا بکەن.
ئەو خۆپیشاندانە رۆژی هەینی،رێکەوتی ١ی ئاپریلی ٢٠١١ی زایینی، کاتژمێر ١٥:٠٠ تا ١٦:٠٠ لەبەر دەرکی وەزارەتی دەرەوەی نورویژ، بەڕێوە دەچێ.
تکایە، بۆ ئەوەی پێش بە ناردنەوەی لە نەکاوی پەنابەران بەزۆرەملی بۆ ژێر دەستی رێژیمی دژەمرۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشێلکرانی زیاتری مافی زیندانییانی سیاسی نەتەوەکانی ئێران لە لایەن رێژیمەوە ، بگرین و هەروەها ساتوسەودای بەرژەوەندیخوازانەی نورویژ بە توندی مەحکوم بکەین، با هەموومان پێکەوە لە دەوری یەکدی کۆبینەوە و هاودەنگ ویستەکانمان بە ئاگاداریی دەسەڵات و خەڵکی ئەم وڵاتە بگەیەنین.

شوێن: بەردەرکی وەزارەتی دەرەوەی نورویژ
کات: کاتژمێر ١٥:٠٠ تا ١٦:٠٠
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، پێوەندی بگرن بەم ژمارە موبایلانەی خوارەوە:
٠٠٤٧٩٤٧١٥٥٣٩
٠٠٤٧٩٣٢٨٩٤٤٨

هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
کۆمەڵەی کولتووریی گشتیی کوردی لە نورویژ
کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی نەتەوەکانی ئێران لە نورویژ

٢٨ی ٣ی ٢٠١١ی زایینی