ده‌ستبه‌سه‌ربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ ماكۆ‌و بازرگاندا



دووشه‌ممه‌،8ی خاكه‌لێوه‌ی 1390
كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران

هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كان چه‌ندین كه‌س له‌ دانیشتووانی شاره‌كانی ماكۆ‌و بازرگانیان به‌ بیانووی به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ باكووری كوردستاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
هه‌واڵده‌ریی كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌مه‌، رێكه‌‌وتی 8ی خاكه‌‌لێوه‌‌ هێزه‌‌ ئیتلاعاتییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌‌ شاره‌‌كانی ماكۆ ‌و بازرگان له‌‌ رێگای ته‌‌له‌‌فوونه‌‌وه‌‌ په‌‌یوه‌‌ندییان به‌‌ زیاتر له‌‌ 200 كه‌‌س له‌‌ كورده‌‌كانه‌وه‌ كرد‌و داوایان لێان كرد به‌‌ پاسپۆرته‌وه‌ سه‌‌ردانی ئیداره‌‌ی ئیتلاعاتی ئه‌‌و دوو شاره‌‌ بكه‌‌ن كه‌ به‌ دوای سه‌‌ردانی ئه‌‌و كه‌سانه‌‌ بۆ ئیداره‌‌ی ئیتلاعات چه‌‌ندین كه‌‌س ده‌‌ستبه‌‌سه‌‌ر كران.
به‌ پیچی سه‌رچاوه‌كه‌، هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كان مه‌‌به‌‌ستیان له‌‌و كاره‌‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌‌ بۆ به‌‌شداری له‌‌ رێوڕه‌‌سمی جه‌ژنی نه‌‌ورۆزدا سه‌‌ردانی باكووری كوردستان‌و به‌‌تایبه‌‌ت شاری "دووغا بازید"یان كردبووه‌ تا ده‌‌ستبه‌‌سه‌‌ر‌و راپێچی به‌‌ندیخانه‌یان‌ بكه‌ن.