پشتیوانیی به‌ڕیز مه‌حموود عوسمان له‌ كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران

پشتیوانیی گه‌رمی خۆم له كه‌مپه‌ینه‌كه‌تان" كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران" ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌ خه‌بات دژی رێژیمی تاران كه‌ سه‌ربه‌ستیه‌كه‌تان یاساغ ده‌كات و زیندانه‌كانی پڕ كردووه‌ له‌وانه‌ ی ویستوویانه‌ سه‌ربه‌ستی ده‌ربڕینی بیرو ئازادییان هه‌بێت. هه‌روه‌ها داوا له‌ حكوومه‌تی تاران ئه‌كه‌ین كه‌ به‌ زووترین كات هه‌موویان ئازاد بكات و زیندانی سیاسی نه‌مێنێت و مافه‌كانی مروڤ به‌ پێی جاڕنامه‌كانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماكانی دێموكراسی ره‌چاو بكرێت.
براتان ، مه‌حموود عوسمان