ئێران له‌نێو هه‌موو وڵاتانی جیهان دا به‌نیسبه‌ت رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی خۆیه‌وه زیاترین رێژه‌ی زیندانیان‌و له سێداره‌دراوانی سیاسی هه‌یه. له‌نێو خه‌ڵكی ئێران له قۆناغی ئێستادا، رێژه‌ی له سێداره‌دراوان‌و زیندانیانی سیاسی سه‌ربه نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ئێران چه‌ند قات زیاتره. خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دا كه له‌ژێر سته‌می چه‌ند قات دان، به‌لووچه‌كانی دانیشتووی ئێران به‌رزترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دراو‌و زیندانی سیاسی‌یان هه‌یه.
بۆچی؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ساده‌یه ـ به‌رزترین رێژه‌ی بێكاریی، نه‌خۆشی، تووشبوو به مادده سڕكه‌ره‌كان، نه‌خوێنده‌واری‌و، مردنی دایكانی دووگیان له ئێرانی ئیسلامی دا به‌شی به‌لووچه‌كانه. ئه‌م ئاماره ده‌ره‌نجامی راسته‌وخۆی سیاسه‌ته هه‌ڵاواردن ئامێزه ئاشكرا نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینییه‌كانی حكوومه‌ته‌كانی زاڵ به‌سه‌ر ئێران دایه كه به‌درێژایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی دوایی به‌دژی خه‌ڵكی به‌لووچ به‌كار هاتووه ـ لێڕوانینی حكوومه‌ته ناوه‌ندییه‌كانی ئێران به‌نیسبه‌ت به‌لووچستانه‌وه هه‌میشه لێڕوانینێكی نیزامی، ئه‌منییه‌تی‌و ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی وه‌پێش گرتنی سیاسه‌تی راكێشانی متمانه‌ی به‌لووچه‌كان له راستای یه‌كگرتووی دا، به‌رده‌وام سیاسه‌تێكی له‌سه‌ر بنه‌مای بێ‌متمانه‌یی‌و دووركه‌وتنه‌وه‌دا به‌ڕێوه بردووه. له‌م ره‌وشه‌دا، ئاساییه كه رۆڵه وشیاره‌كانی ئه‌م ...
نه‌ته‌وه به‌چه‌ند قات سته‌م لێكراوه‌ش به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو دژكرده‌وه‌ی گونجاو له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران‌و بڕیارده‌رانی ئێرانی سه‌ره‌ڕۆیی لێدراو دا نیشان بده‌ن. هه‌نووكه‌ش ژماره‌ی لاوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو‌و زیندانیانی به‌لووچ زیاتر له توانایی‌و زه‌رفییه‌تی زیندانه‌كانی رژیم له به‌لووچستان دایه‌و، هه‌ر بۆیه‌شه كه بۆ زیندان‌و ئیعدامگاكانی پارێزگاكانی جیران ده‌گوازرێنه‌وه.داكۆكی له‌م زیندانیانه كه تاونێكیان جگه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر ره‌وشی نه‌شیاو و ناباوی ده‌سه‌ڵات دا ده‌رنه‌بڕیوه، ئه‌ركی هه‌موو ئه‌و مرۆڤه خاوه‌ن ویژدان‌و دێمۆكراتانه‌یه كه پابه‌ندی داكۆكی‌و به‌رگری له مافی ئینسانه‌كانن.
حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان ده‌ستی چالاكانی به‌شدار له "كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دا" به گه‌رمی ده‌گوشێ‌و، پشتیوانی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خۆی له‌م كه‌مپه‌ینه راده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا راگه‌یه‌ندراون، ئامانجگه‌لێكن كه له‌لایه‌ن هه‌موو ئازادیخوازانی دێمۆكراته‌وه به‌بێ ره‌چاوكردنی به‌ستراوه‌ییه حیزبی، ئیدئۆلۆژیكی‌و ئه‌تنیكی له راستای به‌رگری له مافی ئینسانه‌كان له ئێران داپشتیوانی لێ ده‌كرێ‌و، ئه‌م كه‌مپه‌ینه ده‌توانێ بنه‌مایه‌ك بێت بۆ یه‌كیه‌تیی به كرده‌وه‌ی هه‌موو هێزه چالاكه سیاسی‌و دێمۆكراته‌كانی ئێران بێت، به مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوبه‌ندییه‌كی به‌ربڵاوی دێمۆكراسیخوازیی له ئێران دا.
حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان