ساڵ نیه که له ئێران دا هه‌زاران که‌س به تاوانی سیاسی نه‌گیرێن و به تاوانی چالاکیی سیاسی دادگایی نه‌گیرێن و تووشی زیندانی درێژماوه نه‌بنه‌وه. تاوانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه که له سۆنگه‌ی کرده‌وه‌کانیان تووشی ئه‌و سزایانه بوون، له ئایینی سزادانه‌کان به تاوانی سیاسی پێناسه ده‌کرێن، به‌ڵام به‌و حاڵه ئیستاش که ئیستایه له یاساکانی دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی دا تاوانی سیاسی پێناسه بۆ نه‌کراوه.
له سیسته‌می قه‌زایی کۆماری ئیسلامی‌دا زیندانی سیاسی به‌مانا حقووقییه‌که‌ی بوونی نییه و هیچ زیندانییه‌کی سیاسی وه‌ک زیندانی سیاسی پێناسه ناکرێت. تاوانی وه‌ک محارب، هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاژاوه‌گێڕی و تێکدانی هه‌لوومه‌رجی وڵات ئه‌و تاوانه‌ن که ده‌خرێنه‌پاڵ زیندانی سیاسی به‌بێ ئه‌وه پێناسه‌ی زیندانی سیاسی له سیسته‌می قه‌زایی ...
کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌بێت.
کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌بێت.
دامه‌زراندی که‌مپینێک بۆ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به کرده‌وه‌یه‌کی به‌جێ و به‌که‌ڵک دێته هه‌ژمار و جێگای ده‌ست خۆشیه له سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م که‌مپینه، هیوادارین که بتوانن به‌رده‌وام بن له گه‌یاندنی ده‌نگی زیندانیانی سیاسی به گشت کۆروکۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی پێشه‌وا، پشتیوانی و پشتگیری خۆمان له‌م هه‌نگاوه پیرۆز و گه‌وره‌یه که‌مپه‌ینه‌که‌تان ده‌رده‌بڕین و ڕایده‌گه‌یه‌نین ئاماده‌ی هه‌رچه‌شنه هاوکارییه‌کین له راستای به‌رگری له زیندانیانی سیاسی له هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک بن له ئێران‌دا.
لەگەڵ رێزیی دوبارە...
دەستەی بەرێوەبەری
ناوەندی پێشەوا
ئۆسلۆ ـ نۆروێژ
6/3/2011