پشتیوانی كردنی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لە كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی نەتەوەكانی ئێران

بۆ پشتیوانی كردن و بەرگری لە زیندانیانی سیاسی نەتەوەكانی ئێران و بۆ لەقاو دانی هەر چەشنە ماف پێشێلكردنیان لە هەر نەتەوە و ئایین و زمانێكدا بن كە لە ئێران بە دەستی سیستمی دەسەڵاتی سێدارە و مەرگی كۆماری ئیسلامی قورسترین سزایان بە سەردا دەسەپێ، پشتیوانی خۆمان و دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ‌ دەنگی ئەو هەزاران دەنگەی كە پشتیوانی لە كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی نەتەوەكانی ئێران دەكەن و داواكارین كە رێكخراو و كۆڕ و كۆمەڵە بەشەر دۆستەكان داكۆكی لە مافی خەڵكی ئێران بە گشتی بكەن كە چی دیكە نەكەونە سیاچاڵەكانی رێژیم و لاوان و رووناكبیران و جیابیران چی دیكە نەكەونە بەر پەلاماری هێزەكانی ئیتلاعات و سیخوڕەكانی كۆماری سێدارە. هەروەها داوا دەكەین و هیواخوازین كە هەموو زیندانیانی سیاسی _ عەقیدەتی و هەموو چالاكانی مەدەنی كە لە زیندانەكان بە بێ تاوان بەند كراون، ئازاد بكرێن.
یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان
14 ی رەشەمەی 1389 هەتاوی
5/3/2011 زایینی