Iranske Etniske Polistiske Fangers Støttekamp- Norge
پاش ئەوەی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی نەتەوەکانی ئێران، بە فەرمی دەستی بە کار کرد و دامەزرانی خۆی راگەیاند، هەوڵەکانی ئەو کەمپەینە لە دەرەوەی وڵات بە خێرایی رۆیشتۆتە پێش و لەو پێوەندییەدا پێویستە رابگەیەنرێ ، هاوکات لەگەڵ ئەوەی دەستخۆشانە لە کەمپەین و دامەزرێنەرانی دەکەین، رادەگەیەنین کە لقی نورویژی کەمپەینی نابراو، بە فەرمی دامەزرانی خۆی رادەگەیەنێ و داوا لە هەموو کورد و ئێرانی، نورویژی و خەڵکانی سەر بە نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی نورویژ دەکات کە لە بە ئەنجامگەیاندنی ئەو ئەرکەدا هاوکاریمان بکەن، گەر تەنانەت بە دانی واژوویەکی پشتیوانی لەو زیندانییانەش بووە.
ئەرکەکانی لقی نورویژی کەمپەین:
* هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کۆڕ و کۆبوونەوە لەو پێوەندییەدا لە ناوەندە رۆشنبیری و سیاسییەکان و زانکۆ و شوێنە ئاکادێمییەکانی نورویژ.
* هەوڵدان بۆ گەڕان بە نێو نورویژییەکاندا و بڵاوکردنەوەی بڵاڤۆک لە سەر زیندانیانی سیاسی نەتەوەکانی ئێران بە زمانی نورویژی لە رێی سنووق پۆستیەوە و کۆکردنەوەی واژوو بۆ پشتیوانی لەوان.
* چالاکیی بەردەوام و بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ دانیشتن لە گەڵ ئورگان و ناوەندە چالاکەکان لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە نورویژدا.
تکایه لهگهڵمان بن، بۆ ئهوەی پێکهوە بتوانین ههنگاوێک له پێناو وڵاتهکهمان و مرۆڤایهتیدا، ههڵێنینهوە.
مایلی پێوەندی:
کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی نەتەوەکانی ئێران_ نورویژ
٩ی ٣ی ٢٠١١ی زایینی