Kurdish Human Rights Watch,inc.

به‌یاننامه‌!
به‌ڕێزان رێكخه‌رانی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، له‌ لایه‌ن رێكخراوی مافی مروڤی كورد له‌ ئامریكا، ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوون له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی ئه‌و ئه‌ركه‌ گرینگه‌، رێكخراوه‌كه‌مان هه‌رده‌م ئاماده‌یه‌ هاوكاری پێویست پێشكه‌ش به‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ماف ویستانه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ گوێی كۆڕ و كۆمه‌ڵی لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له‌ دونیادا بگه‌ینێن. وه‌ ئه‌و  پێشێلكاریانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بناسرێت و له‌قاو بدرێت.
بژی ئازادی و دێموكراسی و ئاشتی 
له‌ گه‌ڵ رێزماندا
دوكتۆر په‌ری قه‌ره‌داخی
سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كورد له‌ ئامریكا
8/3/2011
http://www.khrw.org/