سێ‌ هاووڵاتیی‌ شاری‌ سه‌ڵماس به‌ زیندان مه‌حكووم كران

28ی خاکه‌لیوه‌ی1390
که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران


به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسی‌ خه‌به‌ریی‌ موكریان، سێ‌ هاووڵاتیی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌ڵماس له‌ لایه‌ن دادگای‌ شۆڕشی‌ ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كران.
به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاگاداری‌ ناوچه‌یی، دادگای‌ شۆڕشی‌ شاری‌ سه‌ڵماس سێ‌ هاووڵاتیی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و شاره‌ به‌ ناوه‌كانی‌ وه‌حید جه‌ماڵی‌، به‌ دوو ساڵ‌ زیندان، نێعمه‌ت جلیباقوو‌و پوران جه‌وادی‌ هه‌ر كامیان به‌ چوار ساڵ‌ زیندان مه‌حكووم كرد.
تۆمه‌تی‌ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی‌ دادوه‌رییه‌وه‌ هاوكاریی‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ رێژیم راگه‌یه‌ندراوه‌.
شایانی‌ باسه‌ ئه‌و سێ‌ هاوولاتییه‌ ساڵی‌ رابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر‌و دوای‌ ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی‌ بارمته‌ له‌ زیندان ئازاد كرابوون.