29خاکه‌لێوه‌ی1390ی هه‌تاوی
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
رۆژی یه‌کشه‌مه رێکه‌وتی 17ی ئاپریلی 2011، کۆمیته‌ی حدکا له ئامریکا به‌شداری رێپێوانێک بوو که بۆ پشتیوانی له به‌ندکراوانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاری ئێعدامی گیراوانی سیاسیی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه پێکهاتبوو، که ئهندامو لایه‌نگرانی حدکا له ئامریکا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاوو چالاکانه تێیدا به‌شدار بوون
رێپێوانه‌که کاتژمێر یهکو نیوی داوانیوهرۆ ده‌ستی پێکردو تاکوو چوار له مه‌یدانی به‌ناوبانگی "دوپان" له شاری واشینگتۆن درێژه‌ی کێشا.
سه‌ره‌تا په‌یامی ریزبه‌ندی چۆنیه‌تی خۆپیشاندانه‌که له لایه‌ن شیرین نه‌ریمان خوێندرایه.
ئه‌وجار په‌یامی که‌مپینی پشتیوانی له گیراوه سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له لایه‌ن هێرش ره‌حیمی پێشکه‌ش کرا.
دواتر رێبوار سه‌لیمی په‌یامی کۆمیته‌ی حدکای له ئامریکا پێشکه‌ش کرد.
ئه‌وجار جه‌لیل ئازادیخواز ئه‌ندامی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان قسه‌ی کرد.
دواتر ره‌حیم ره‌شیدی رۆژنامهوانو ئه‌ندامی فیدراسیۆنی نێونه‌ه‌وه‌یی رۆژنامه‌وانان به نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئامریکا قسه‌ی کرد
ئینجا دۆکتۆر که‌ریم عه‌بدیان به نوێنه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ وتارێکی پێشکه‌ش کرد
هه‌روه‌ها مێهدی ئه‌مینی له لایه‌ن کۆمیته‌ی پشتیوانی له داخوازه دێمۆکراتیکه‌کانی خه‌ڵکی ئێران دوا.
پاشان ماریا رۆهاڵی به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی ئازادی بۆ ئێران قسه‌ی کرد