زاڵبوونی‌ كه‌شوهه‌وای‌ ئه‌منییه‌تی‌ به‌ سه‌ر جه‌وی‌ ملاقاتی‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسیی‌ به‌ندی‌ 350دا

چوارشه‌ممه‌7بانه‌مه‌ڕی1390
که‌مپینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسیی‌ به‌ندی‌ 350 باس له‌ زیادبوونی‌ گوشاره‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ كاتی‌ ملاقاتی‌ به‌ندكراوان له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ كلمه‌، دووشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م حه‌ووتوویه‌ له‌ كاتی‌ ملاقاتی‌ به‌ندكراوان له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماڵه‌كانیاندا، هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان به‌ چوونه‌ژوور بۆ ساڵۆنی‌ ملاقات، به‌ سه‌ر قسه‌كردنی‌ بنه‌ماڵه‌كان له‌گه‌ڵ‌ به‌ندكراواندا چاودێرییان ده‌كرد. له‌و رووه‌وه‌ كه‌ كاتی‌ ملاقاتی‌ حه‌وتووانه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌كان له‌گه‌ڵ‌ به‌ندكراواندا ته‌نیا 20 خوله‌كه‌، زۆربه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌كان بۆ باشتر كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و كاته‌ زۆربه‌ی‌ باسه‌كان ده‌نووسن تاكوو له‌ بیریان نه‌چێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌م حه‌وتووه‌ مه‌ئمووران به‌م بابه‌ته‌ په‌رچه‌كرداریان پیشان داو به‌ كرده‌وه‌ی‌ توندوتیژانه‌، به‌شێك له‌و نووسراوانه‌یان له‌ بنه‌ماڵه‌كان وه‌رگرت‌و چاویان لێكرد‌و له‌ نموونه‌گه‌لێكیشدا ژماره‌یه‌ك له‌و بنه‌ماڵه‌‌و به‌ندكراوانه‌ له‌گه‌ڵ‌ وشه‌گه‌لی‌ ناشیرین به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌.