بێ‌ هه‌واڵی‌ له‌ چاره‌نووسی‌ دوو هاووڵاتیی‌ كوردی‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ نه‌وسوود

چوارشه‌ممه‌7بانه‌مه‌ڕی1390
که‌مپینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران

له‌ چاره‌نووسی‌ دوو برای‌ نه‌وسوودی‌ به‌ ناوه‌كانی‌ موختار‌و شاهرۆخ خه‌ندانی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هیچ زانیارییه‌ك له‌ به‌ر ده‌ستدا نیه‌.
به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ هه‌واڵنێرانی‌ ئاژانیی‌ خه‌به‌ریی‌ موكریان:، تا ئێستا موختار‌و شاهرۆخ خه‌ندانی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگ له‌مه‌وپێش له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند هاووڵاتیی‌ دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر‌و بۆ شوێنێكی‌ ناڕوون راگوێزرابوون، هه‌واڵێك له‌ به‌ر ده‌ستدا نیه‌.
ده‌وترێ‌ سه‌ره‌ڕای‌ به‌دواداچوونی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌، به‌رپرسانی‌ ئه‌منییه‌تی‌ هیچ وڵامێكیان له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ شوێنی‌ راگرتن‌و تۆمه‌ته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.
شایانی‌ باسه‌ موختار‌و شاهرۆخ خه‌ندانی‌ له‌ ئاكامی‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه‌ به‌ دوای‌ كوژرانی‌ هاووڵاتییه‌ك له‌ نه‌وسوود به‌ ناوی‌ پوورمه‌ند مه‌دحه‌تنیا هاته‌ئاراوه‌، له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.