پێنج شه‌ممه 15ی بانه‌مه‌ڕی 1390
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
که‌مپه‌ینی "نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا" که بۆ به‌رگری له گیانی کاک شێرکۆ مه‌عارفی ، مۆسته‌فا سه‌لیمی و سه‌رجه‌م ٢١ گیراوی سیاسی و خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤی کورد ڕێکخراوه ، کۆتایی هاتنی یه‌که‌م چالاکی خۆیان که بریتی بوو له ٦ ڕۆژ دانیشتن له به‌ر ده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ڕاده‌گه‌ینن.
ئه‌و که‌مپه‌ینه که بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لای له سێداره‌دان له ئێران و کوردستاندا له لایه‌ن هه‌ر سێ ڕێکخراوی ؛ ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ دیمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ، چاودێری کوردۆساید- چاک و که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له‌قی سویس ڕێکخراوه ، توانی وه‌کو یه‌که‌م ئه‌زموونی له‌و جۆره ، هه‌ستێ
به دانانی چادرێک و پێک هێنانی پیشانگایه‌کی وێنه‌یی، هاوکات له گه‌ڵ دانانی پلاکارد وئاڵای کوردستان له به‌ر ده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له ژنێڤ، هه‌ر وه‌ها نووسراوه‌یه‌ک به هه‌ر دوو زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی له لایه‌ن که‌مپه‌ینه‌وه له نێوان ڕێبواران و کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا بڵاوکرایه‌وه که هه‌ڵگری ئه‌و داواکاریانه‌ی خواره‌وه بوو:
١-ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی حۆکمی له سێداره‌دانی به‌ڕێزان شێرکۆ مه‌عارفی ، مۆسته‌فا سه‌لیمی و سه‌رجه‌م ٢١ گیراوی کوردی تێکوشه‌ری بۆاری سیاسی و مه‌ده‌نی
٢-هه ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای له سێداره دان له ئێران‌دا
٣-ئازادکردنی بێ مه‌رجی گیراوانی سیاسی له ئێران‌دا
٤-ناردنی لێژنه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێکوڵینه‌وه له بار و دۆخی زیندان و زیندانیانی سیاسی و سیڤیل له ئێران‌دا
که‌مپه‌ین هه‌ر وه‌ها چه‌ندین نامه‌یان پێشکه‌س به ناوه‌نده جۆر به جۆره‌کانی په‌یوه‌ندی دار به مافی مرۆڤه‌وه کرد که هه‌ر به گشتی هه‌ڵگری داواکاریه‌کانی سه‌ره‌وه بوو.
شایانی گوتنه که چه‌ندین که‌سایه‌تی سویسی و ئۆروپایی وه‌کو به‌ڕێز ژان زیگلێر ئه‌ندامی کومیته‌ی ڕاوێژکاری شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشتگری خۆیان بۆ داواکاری‌یه‌کانی که‌مپه‌ین ده‌ربڕی و به‌ڵێنی گرتنه پێشی هه‌نگاوی پێویست بۆ ڕاگرتنی له سێداره‌دانی گیراوانی کورد یان داوه.
پێویسته بگوترێ که که‌مپه‌ین بۆ وه‌دی هێنانی داواکاری‌یه‌کانی خۆی درێژه به کاره‌کانی ده‌دا و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌کا بۆ چالاک‌تر کردن و به ئاکام گه‌یاندنی هه‌نگاوه‌کان‌یان ده‌نگی خۆیان بده‌نه پاڵ ده‌نگیان و هاوکاریان بن.هه‌ر لێره‌شه‌وه سوپاسی ئه‌و لایه‌نه و ڕێکخراوانه‌ش ده‌کا که په‌یوه‌ندیان پێوه کردوون و هاوده‌نگی خۆیانیان ده‌ربڕیوه.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه به‌ری که‌مپه‌ینی "نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا"
٠١/٠٥/٢٠١١