چوارشه‌ممه 14 بانه‌مه‌ڕی 1390
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
هاووڵاتییه‌كی كوردی شاری سه‌ڵماس به دانانی بارمته ئازاد كرا‌و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بۆ به‌ندیخانه گوازرایه‌وه.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرانی هرانا، چه‌نگیز ئیوهری، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی گوندی ئهشناك له ناوچه‌ی سه‌ڵماس كه له ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردوودا له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی سپاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له دوای تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی حه‌وتووی رابردوو به شێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كاتی بۆ به‌ندیخانه‌ی سه‌ڵماس گوازرایه‌وه. هه‌روه‌ها زه‌یناڵ ئه‌تمانی، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی گوندی دشوان له ناوچه‌ی سه‌ڵماس رۆژی 6ی خاكه‌لێوه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه دهستبهسهرو به دانانی بارمته‌ی 110 میلیۆن تمه‌نی له به‌ندیخانه ئازاد كرا.
شایانی باسه تۆمه‌تی ئه‌و ناوبراوانه له لایه‌ن به‌رپرسانی دادوه‌رییه‌وه، هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان راگه‌یه‌ندراوه.