رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٦ /٢/ ٢٠١١ی زایینی، کۆمیتەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لە وڵاتی نورویژ کۆبووەوە

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە بنکەی سەرەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە ئوسلۆ، بەڕێوەچوو، ئەم خاڵانەی خوارەوە درانە بەر باس:
بارودۆخی ئێستای ئێران و لێکدانەوەی رووداوەکانی رابردوو و هەڵسەنگاندنی ئەگەری پێکهاتنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری لە ئێران، لە رۆژانی داهاتوودا.
هەوڵدان بۆ پارێزگاریکردن لە مافی زیندانیانی سیاسی نەتەوەکانی ئێران.
دانانی پلان و بەرنامەی نوێ بۆ بەهێزترکردنی کاروچالاکییەکانی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە نورویژ.