پشتیوانی له‌ كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران



به‌ڕێز / كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
سڵاوی ئازادیخوازی
به‌ڕێزان ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوی ئاینده‌ی خوێندكارو لاوانی كوردستان ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین، به‌و په‌ری توانای خۆمان پشتگیری ته‌واو له‌ هه‌موو ئازادیخوازێك ده‌كه‌ین به‌ تایبه‌تیش بۆ خزمه‌تكردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، دروستبوونی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ش به‌ كارێكی گرنگ و پیرۆز له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی بۆ ئازادی كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ن ئاماده‌ی هه‌موو پشتگیریه‌كین هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

له‌ گه‌ڵ رێزدا
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت