پشتیوانی له‌ كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران

سڵاو و رێز
ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوی‌ توانا سازی‌ لاوانی‌ كوردستان، به‌ ناوی‌ ته‌واوی‌ كادران‌و خۆبه‌خشانی‌ رێكخراوه‌كه‌مان، پشتگیری‌ له‌ كه‌مپینی‌  به‌رگری له‌ زیندانیانی‌ سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێران ده‌كه‌ین‌و خۆمان به‌ به‌شدارێكی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌زانین..
ئه‌ڵبه‌ته‌ چالاكی‌ سیاسی ئازادی‌ بیر‌وڕا یه‌كێكه‌ له‌ مافه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ مرۆڤ‌و ته‌واوی‌ رێكه‌وتننامه‌‌و راگه‌یاندنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ دوو پاتی‌ له‌ سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌.
زه‌وتكردنی‌ ئه‌و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌ش له‌ خه‌ڵك پێشیلكاری‌ راسته‌‌وخۆی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ‌و مافی‌ نه‌ته‌وه‌كانه‌، كه‌ ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوی‌ توانا سازی‌ لاوان به‌ ناڕاوه‌ی‌ ده‌زانین  و داواكارین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و مافه‌، بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان‌و مرۆڤه‌كان.
به‌شداریمان به‌م په‌یامه‌ به‌شدارییه‌ له‌م كه‌مپینه‌ پیرۆزه‌، كه‌ به‌ قبوڵكردنی‌ به‌خشینی‌ شه‌ره‌فێكه‌ به‌ ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوێكی‌ كومه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌‌و چالاكوانانی‌ بواره‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و دادپه‌روه‌ری‌..

له‌ گه‌ڵ سویاسمان
رێكخراوی‌ توانا سازی‌ لاوانی‌ كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی‌ كارگێری‌
به‌هاری‌ 2011