هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ زیندان مه‌حكووم كرا

هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی جه‌مال عه‌لیزاده‌ له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كرا.
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند: دادگای شۆڕشی ئیسلامی جه‌مال عه‌لیزاده‌ی به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ نایاسایی‌یه‌كاندا به‌ 15 مانگ زیندان مه‌حكووم كرد كه‌ ئه‌م حوكمه‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵاتدا وه‌ك خۆی په‌سندكرا.
شایانی باسه‌ ناوبراو كه‌ ساڵی رابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر‌و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی بارمته‌ ئازادكرابوو، ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێدا ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕده‌كات.