پشتیوانی کردن له زیندانیانی سیاسیی ئه رکی هه موومانه!

به ڕێزان، ڕێکخه رو به رپرسانی که مپه ینی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسیی نه ته وه کانی ئێران!
زیندان و زیندانی سیاسی زیاتر له هه رکات بووه ته پێناسه ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و له ته مه نی نگریسی سی ودوو ساڵه ی ئه م ڕژیمه و نه ته وه کانی بنده ستیدا، چالاکانی سیاسی و بواره جۆربه جۆره مه ده نییه کان، ئه مساڵ و ته نیا دوای تێپه ڕینی که متر له وه رزێک له ساڵی نوێی زایینی، خوێناویتر له هه ر کاتێک ڕووبه ڕووی ده ستبه سه ربوون و سه پاندنی سزای نایاسایی و دوور له مرۆڤایه تی بوونه ته وه. باڵکێشانی قه یرانی سه رتاپاگیر به سه ر داموده زگاکانی ئه م ڕژیمه، به تایبه ت له م ساته وه خته دا که باهۆزی که وتنی دیکتاتۆره کان هه ڵی کردووه و هه موو وڵاتانی ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستی ...
گرتووه ته وه، باشترین کات بوو بۆ ئاوڕدانه وه یه کی جدی و به رپرسانه تر له زیندانیانی سیاسی و ڕێزگرتن له خۆڕاگرییان له ژێر ئازارو ئه شکه نجه ی جه لادانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، که ئێوه به ئه مه گه وه هه نگاوتان بۆ هه لێناوه.
ئاوڕدانه وه ی وردو تایبه تیی له سه ر زیندانیانی سیاسیی کورد له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ته وه رێکه که ده توانێت ڕێگه خۆشکه ر بێت بۆ گه یشتنی خێراتری زیندانیانی سیاسیی شه هیدو که مئه ندام و به تایبه ت ئه و زیندانییانه هاونیشتمانییانه ی ئێستا خۆڕاگرانه له سیاچاڵه کانی ڕژیمدا ده ستبه سه رن.
ئێمه له ناوه ندی لاوانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، پشتیوانیی گشت لایه نه ی خۆمان له م هه نگاوه به جێیه ی که مپه ینه که تان ده رده بڕین و ڕایده گه یه نین ئاماده ی هه رچه شنه هاوکارییه کین له م پێناوه دا.
سڵاوو ڕێز بۆ هه موو زیندانیانی سیاسیی نه ته وه کانی ئێران
ناوه ندی لاوانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان
01/03/2011