به دریژایی مێژوو رێژیمه سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتۆره‌كان به كه‌ڵكوه‌رگرتن له زیندان وگرتن وكوشتن بوَ ماوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتداری خوَیان به سه‌ر خه‌ڵك و كوَمهڵگادا سه‌پاندووه . رێژیمی كوَماری ئیسلامی یه‌كێك له‌و رێژیمه دیكتاتۆرانه‌یه كه بۆ ماوه‌ی 32ساڵه، به زیندانیكردنی ئازادێخوازان‌و به تایبه‌ت مافویستانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی خوَی به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا سه‌پاندووه. رێژیمی ئیسلامی له‌و ماوه‌یه دا به به هه‌زاران مرۆڤی ئازادیخواز له نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به تاوانی چالاكی سیاسی و فه‌رهه‌نگی وداكوَكی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له سێداره داوه‌و وشوێن بزری كردوه .هه‌ر ئێستاش روَژانه به ده‌یان كه‌سی ئازادیخواز له چین وتوویژه‌كانی كوَمه‌ڵگا به تاوانی جۆراوجۆرله لایه‌ن به‌كرێ ...
گیراوانی رێژیمه‌وه ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێن .ئێستا ده‌بینین وده‌بیستین كه گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتوو له ناوچه‌دا به دژی دیكتاتۆره‌كان ڕاپه‌ڕیوه‌ن و داوای دێموكراسی‌و ئازادی‌و عه‌داڵاتی كوَمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن‌و له ئێرانیشدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی دێموكراسیخوازی له ئارادایه‌و داوای رووخانی رێژیمی كوَماری ئیسلامی وده‌سته‌به‌ركردن وسه‌قامگیر بوونی دێموكراسی وئازادی ده‌كات.

ئێمه كوَمه‌ڵێك له مامۆستایانی زانستگا و قوتابخانه له شاره‌كانی مه‌هاباد ،ورمێ ،بوكان و پیرانشار پیشتێوانی خوَمان له هه‌نگاوی پیرۆزی ئێوه بوَ داكوَكی كردن له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ده‌رده‌بڕین و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئێوه .
كۆمه‌ڵیك مامۆستای زانستگا و قوتابخانه‌كانی كوردستانی ئیران
14/12/1389